كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه له كۆیه و ته‌قته‌ق
چوار مانگە كار به كرێكاره‌كان ده‌كات و یه‌ك دینار موچه‌ى پێنه‌داون
دەریا ئەحمەد – کۆیە
چوار مانگە كارى پاككردنه‌وه له سنوورێكی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ موچه‌یه‌كیان پێبدرێت، بۆیه ئه‌مڕۆ ناچار بوون بچنه به‌رده‌م دادگاى قه‌زاى كۆیه و سكاڵاى دڵیان بگه‌یننه یاسا.
ئه‌مه چیرۆكى زیاتر له 150 كرێكارى کۆمپانیای “لاست لیف”ـه كه له سنوورى هه‌ردوو قه‌زاكانى كۆیه و ته‌قته‌ق كارى پاککردنەوە لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێرش محەمەد کرێکارێکی کۆمپانیاکەیە بە 964ـی وت، ئێمە بەیانیان دەبێ کاتژمێر 7:30ـى خه‌له‌ك لە دەوام بین بەڵام چوار مانگه موچەمان وەرنەگرتووە و لەبەر ئەم کارەشمان ناتوانین کاری دیكه بکەین.
وتیشی “خۆشمان نازانین موچەکەمان بە دیاریکراوی چەندە چونکە ئێمە 350 هەزار وەردەگرین کەچی دەوترێ موچەکەتان 400 هەزارە”.
دەشتی عەبدولقادر کرێکارێكىی دیكه‌ى کۆمپانیەکەیە و بە 964ـی وت، وەستانی موچەی ئەو هەموو کرێکارە دۆخێکی ئاسایی نیە و بە تەنیا کەسێک ناکرێت و نە تەندروستی وەڵاممان دەداتەوە نە کۆمپانیاش.
وتیشی “له ماڵەوە پێمان دەڵێن هەواڵی موچە چیە و دەڵێی نازانین، پێمان دەڵێن کەواتە ئێوە بۆی ئیش دەکەن کە پارە وەرنەگرن”.
لەسەر ئەم گرفتە پەیوەندیمان بە تەندروستی کۆیەوە کرد، هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی کۆیە پێیوتین، لەسەر نەدانی موچەی کرێکارەکان، ئێمە پێبژاردنمان بۆ کۆمپانیاکە دەرکردووە و لە دادگای کۆیەش سکاڵای یاساییمان لەسەر تۆمارکردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن