فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
فێستیڤاڵی هەنارە
سبەینێ لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە
964+
توانا نەقی
سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە کە چاوەڕێ دەکرێت وەک هەموو جارێ خەڵک و هاوڵاتی لە هەموو شارەکان رووبکەنە فێستیڤاڵەکە پشووی فەرمیە.
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی “فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە” و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا کارا بە پشوو.
پشووەکە لەسەر بڕیاری نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵبجە دراوە و سبەینێ واتە پینجشەممە 30.10.2025 لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی سنووری پارێزگاکە دەگرێتە.
ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کلتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.