پەیوەندی بە یەکەکانتانەوە بکەن

ژمارەیەکی دیکە پێشمەرگە لە هەولێر زەوی وەردەگرن

964+

شۆڕش قادری

ژمارەیەکی دیکە پێشمەرگە لە هەولێری پایتەخت زەوی وەردەگرن، پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ پەیداکردنی شوێنی زەوی و  ناوەکانیان سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە 28.10.2025 قۆناغی دووەمی ناوی سوودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا، حەوت وەجبەی ناوی سوودمەندبوانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی راگەیەنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نووسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لەڕێی نوێنەرەکانیان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە، یان سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک.

هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ 35 هەزار پارچە زەوی وەردەگرن

هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ 35 هەزار پارچە زەوی وەردەگرن

فەرمانی پێدانی زەوی بۆ نۆ هەزار و 165 ناوی وەزارەتی پێشم...

فەرمانی پێدانی زەوی بۆ نۆ هەزار و 165 ناوی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو