لە سنووری گەرمیان

چوار راوچی لەسەر راوکردنی ئاسک و کەروێشک دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری گەرمیان راوچییەکان بە هیچ جۆرێک واز ناهێنن و ئەمڕۆش چوار راوچی لەسەر راوکردنی ئاسک و کەروێشک دەستگیر کران و ئاژەڵە راوکراوەکانیشیان لێ سەنرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، “یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەرقەڵا چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە ئاسکێک و کەروێشکێکیان راوکردووە”.

لەگەڵ دەستگیر کردنی راوچییەکان دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پاترۆڵ و لاشەی ئاسک و کەروێشکەکە و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی راوەکەیان پێ ئەنجامدابوو.

هەر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، لە زیادکردنی ئاشکرادا گۆشتی ئاسک و کەروێشکە دەفرۆشن و داهاتەکەی بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێننەوە.

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەر...

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان کرایەوە

"راوچییەکان نایەڵن ژمارەی ئاسكەكان لە گەرمیان زیاد بكات"