لە مەرزی کێلێ 24 تۆن تایتی ئێرانی لەناوبرا

964+
مه‌جید بتوێنی – راپه‌رین

لە مەرزی کێلێی 24 تۆن و 600 کیلۆ تایت دەستی بەسەردا گیرا و بە بڕیاری دادگای گومرگ لەناوبرا.

ئەو تایتەی لە مەرزی کێڵێی سەر بە قەزای پشدەری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ناوی تایتی (زولێخا)یە و بەرهەمی وڵاتی ئێرانە.

هۆکاری دەستبەسەردا گرتنی تایتەکە بۆ بوونی دوو رێکەوت لەسەر تایتەکە دەگەڕێتەوە، ئەو کەسەشی تایتەکەی هێناوە بەبڕیاری دادوەر گیراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ی وت، بە فەرمانی گومرگی راپەرین و لەژێر رۆشنایی دادگای گومرگی سلێمانی، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، دوای پشکنین دەرکەوت لەڕووی پێکهاتەی مادە کیمیاوییەکانەوە کێشەی نەبووە، بەڵام تایتەکە دوو رێكه‌وتی لەسەر بووە و هەر بەرهەمێکیش دوو رێكه‌وتی لەسەر بێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێت.

تایتەکە لەـی ئابی 2022 دەستی بەسەردا گیراوە و بەڵام دوێنێ لەناوبراوە، ئەو کەسەشی هێناویەتی دوای دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازادکراوە.

پێداچوونه‌وه‌: فەرمان سادق