هەواڵەکان
دنیا تاریک و لێڵ بوو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکە کارەساتی نایەوە
ژووری هەواڵ
هێشتا دنیا تاریک و لێڵ بوو لە شەستی سلێمانی قەدەر لەلایەک و تییژڕەوی لەلایەکی ترەوە پرسەی خستە سێ ماڵەوە و ئۆتۆمبێڵیک بە سەرنشینەکانیەوە هەلاهەلا بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر پێنج، ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەهۆی خێرایی زۆرەوە لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود وەرگەڕا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشین
ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، تیروپشک بۆ فەرمانبەران کراوە و بەپێى سیستەمى خاڵبەندى ناویان دەرچووە و زەویان پێدەدرێت.
“سوپاسی 964 دەکەین، دەنگمانی گەیاندە سەرەوە”ئەمە هاوارێکی بە کۆمەڵی قوتابییانی قوتابخانەی زادە لە ئۆزال سیتی هەولێر، دوای ئەوەی بەهۆی راپۆرتێکی 964ـەوە کێشەی قەرەباڵغیی پۆلەکانیان چارەسەرکرا، محەمەد فاخیر قوتابییەکی قوتابخانەکە بە 964ــی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە سێ کابینەی نوێ و حانوتێکمان بۆ دروست بکات، دوێنێ قوتابیانی قوتابخانەی پڕۆژەی ئۆزاڵ سیتی لە هەولێر لەسەر ئەو کێشەیە گردبوونەوە و وتیان، پۆلى 10 و 11 تێکەڵین و سێ سێ لەسەر یەک رەحلە دادەنیشن و هەندێ جار لە کاتى تاقیکردنەوە لەسەر زەوى دادەنیشین
حاجى ئهدههم كووپه فرۆشه تاقانهكهى ناو بازاڕى ههولێره، له دوكانێكى بچكۆلهدا ئهنواعى كۆپه، شهربه، مهركانى سیرامیكی داناوه، بهپێی ئهزموونى 28 ساڵەی خۆى پێیوایه ئاوى كووپه لهئاوى بۆرى و تانکی خاوێن و تهندروستتره.