بۆ سه‌لامه‌تى پرۆسه‌كه‌یه
له‌دواى هه‌ولێر به‌غداش وه‌خۆكه‌وت و پلانی ئه‌منى بۆ رۆژانى هه‌ڵبژاردن دانا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌غدا پلانى ئه‌منى بۆ رۆژانى هه‌ڵبژاردن ساز و ئاماده‌كراوه و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش ده‌ڵێت، پلانه‌كه بۆ دابینکردنی سەلامەتی پڕۆسەی هەڵبژاردنه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌م پلانه ئاماده‌كرابوو.
فەریق روکن وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشکرای کرد، کە پلانی ئەمنییەکه‌یان لەسەر بنەمای ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەی کە لەسەر شانیانە.
وتیشی “به‌پێی پلانه‌كه‌یان کەشێکی جێگیر و ئارام بۆ دەنگدەران و بەربژێرەکان و هەموو کارمەندانی ناوەندەکانی هەڵبژاردن دابین كراوه”.
پلانەکەى به‌غدا، لە دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان خۆى ده‌بینێته‌وه بەسەر سەرجەم پێکهاتە و یەکەکان لە ناوچەی بەرپرسیارێتیدا، لەگەڵ توندکردنی رێوشوێنەکانی پشکنین و پاراستن لە دەوروبەری ناوەندەکانی دەنگدان، و چاودێریکردنی ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش یان کاریگەری لەسەر ئیرادەی دەنگدەران.
جەخت کراوەتەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و دەزگا هەواڵگرییەکان و لایەنە پشتیوانەکان، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری بە خێرایی، و چالاککردنی هەوڵە هونەرییەکان و کامێراکان بۆ بەدواداچوونی هەر چالاکییەکی گوماناوی یان سەرپێچیکار.
تەمیمی جەختی كرده‌وه لەسەر “پابەندبوونی تەواوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە بێلایەنیی پیشەیی و وەستان لەسەر یەک مەودا لەگەڵ هەموو کوتلە سیاسی و بەربژێرەکان و کارکردن بە هەموو هەوڵێک بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەک کە وێنەی ڕاستەقینەی دیموکراسی لە عێراقدا ڕەنگ بداتەوە”.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژى 21.10.2025 لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقی لە هەولێر كۆبوونەوە و باس لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای ئاسایشی ناوەندی لە بەغدا كرا.
لە راگەیاندراوێكدا هاتووە، گفتوگۆ لە بارەی پلانی ئەمنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاریكردنی کۆمسیۆن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پارێزراو كرا.
بڕیارە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، دوو رۆژ پێش ئەمەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.