لە 964ـەوە بزانە ناوەکەتى تێدایە

لیستى ناوى ئەو فەرمانبەرانەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر ناویان بۆ وەرگرتنى زەوى دەرچوو

وریا فەتاح

لیستى ناوى ئەو فەرمانبەرانەى ئەمڕۆ لە قۆناغى سێیەمدا لە شارى هەولێر بە تیروپشک ناویان بۆ زەوى دەرچوو

لەم لینکەوە ناوەکان ببینە:

ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، تیروپشک بۆ ئەو فەرمانبەرانەکراوە و بەپێى سیستەمى خاڵبەندى ناویان دەرچووە و زەویان پێدەدرێت.

کارزان عەبدولهادی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، 7 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت و بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە فەرمانگەکانی سەنتەری شاری هەولێرن”.

سەبارەت بە شوێنی دیاریکراو بۆ پارچە زەویەکان کارزان عەبدولهادی وتی،رێگای هەولێر – دهۆک دیاریکراوە و لە ماستەر پلانی شارەکەدا ناوچەی نیشتەجێبونە و هەر پارچە زەویەک 200 مەتر دووجایە و پێشوتر فەرمانبەرەکان بە رێکاری تایبەت فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.

لە سنووری شارەوانی شاری هەولێر ئەمە جاری سێیەمە زەوی دابەش دەکرێت، جاری یەکەم چوار هەزار پارچە زەوی و جاری دووەم 14 هەزار پارچە زەوی دابەشکرا، بۆ ئەم جارەش 7 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت.

ئەوەى لەو لینکەکەى سەروەدا هاتووە، ناوى 5 هەزار و 198 کەسە و دابەشبوون بەسەر فەرمانبەرانى زۆربەى وەزارەت و دەستەکان.