لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد-سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج بەهۆی خێراییەوە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا کۆنتڕۆڵ لە دەستد دەدات لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و وەردەگەڕێت.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 کە لە هاتوچۆی سلێمانی وەریگرتووە لە ئەنجامدا شۆفێر و دوو سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە بێت دەست 964 کەتووە لە نزیک رووداوەکە سەگێکیش لەسەر شەقامەکە کەوتووە بە خوێن و ریخۆڵەی دڕاوەوە پێدەچێت بەهۆی ئەو سەگەوە روودواوەکە روویدابێت.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، رووداوەکە کاتژمێر 4:54 خولەکەی بەرەبەان روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە لە ئاراستەی پردی کۆبانێ بەرەو چاڤی لاند ڕرۆیشتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی وەرگەڕانەکەوە دەست بەجێ ئەو سێ هاوڵاتیە گیانیان لە دەستداوە.

ئۆتۆمىێلەکە بێسەرەتاییەو لە جۆری مارسیدزی قەمەرەیە و بە دیاریکراوی لە بەرامبەر نەخۆشخانەی شار رووداوەکە روویداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێنج ئەندامی خێزانێک بریند...

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێنج ئەندامی خێزانێک بریندار بوون