كۆمیسۆن دوائاماری بڵاوكردەوە

هێشتا زیاتر لە 140 هەزار كارتی دەنگدان ماوە چاپ بكرێن

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەكانی عێراق ئاشكرای كرد، هێشتا زیاتر لە 140 هەزار كارتی دەنگدانی هاوڵاتیان ماوە چاپی بكات، لە بەرامبەردا 57%ی كارتی دەنگدانی وەجبەی نوێ دراوەتەوە بە هاوڵاتیان.

كۆمیسۆنەكە ئەمڕۆ دووشەممە 27.10.2025 دوائاماری پرۆسەی چاپكردن و دابەشكردنی كارتەكانی دەنگدانی ئاشكرا كرد، كە وەجبەی سێیەمی پرۆسەیەكە و لە 23.9.2025 تا ئەمڕۆ 27.20.2025 تۆمار كراوە.

بە گوێرەی ئامارەكە، سێ ملیۆن و 583 هەزار و 702 كارت چاپكراون، بەڵام هێشتا 140 هەزار و حەوت كارت ماون چاپ بكرێن، لەو ژمارەیەش كە چاپكراون، 57%ی دابەشكراون.

كۆمسیۆن ئاماری وەجبەی یەكەم و دووەمی چاپكردنی كارتەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە تا ئێستا سێ ملیۆن و 433 هەزار و 631 كارت چاپكراون و لەوانەش دوو ملیۆن و 60 هەزار و 810 كارت دابەش كراون، بەڵام یەك ملیۆن و 382 هەزار و 821 كارتیش هێشتا وەرنەگیراونەتەوە.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بە كۆی گشتی 21,404,291 ملیۆن بەشداری دەنگدان دەكەن، كە لە 11.11.2025 بەڕێوەدەچێت.