لە بازاڕى جیهاندا

نرخى نەوت بەرز بووەوە؛ سەروو 60 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

جارێکى دیکە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و 66 دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.

نەوت نرخەکەی هەر لەبەرزیدایە

نەوت نرخەکەی هەر لەبەرزیدایە