هەواڵەکان

بە سێ رۆژ موچە دابەش دەکرێ و ماددە رەشەکەش لە ناوچەیەکی دیکەش دەرکەوت

+964
ژووری هەواڵ

تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک، دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵدان، تەرمی کرێکارێکیان لەنێو تانکەرێکی پڕ لە نەوتی خام لە کۆمەڵگەی پیشەسازی کواشێ دەرهێنا.

عەمید شوان و تیمەکەی لە دارستانی گەرمیان، باڵندە راوکراوەکەیان برد ولە دەشتە کاکی بە کاکییەکەی گەرمیان ئازادیان کرد، ئەوەش لە دوای ئەوەی راوچییەکان بە حوسن و رەزای خۆیان باڵندەکەیان بۆ پۆلیس گەڕاندەوە.

ماددە رەشەکە وەک بڵێی قەراری یاوە یەخەی زەوی و خاکی ناوچە جیاوازەکان بەرنادات، هەفتەی رابردوو لە ناحیەی خەلەکان رژابوو، ئەمڕۆش زانرا لە سەر رێگایەکی سەرەکی دەشتی شارەزووریش رژێندراوە و کاربەدەستدانی ناوچەکەش دەڵێن، بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی دەڤەری بەرواری باڵا لە ناحیەی کانی ماسێ، بەرهەمێکى دەگمەن سەرنجی سەردانکەرانیان راکێشاوە کە دۆشاوى بەڕووە و کیلۆى بە 40 هەزار دینارە.