چوار ساڵ جارێک

هەنگەوانێک دۆشاوى بەڕوو بەرهەمهێناوە

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی دەڤەری بەرواری باڵا لە ناحیەی کانی ماسێ، بەرهەمێکى دەگمەن سەرنجی سەردانکەرانیان راکێشاوە کە دۆشاوى بەڕووە و کیلۆى بە 40 هەزار دینارە.

دۆشاوی بەڕوو خواردنێکی تایبەتە و هەر چوار ساڵ جارێک بەرهەمدێت. خابور مەهدى، هەنگەوان و باخدار کە بەرهەمهێنەرى دۆشاوى بەڕووە، بۆ 964 وتى،”  بۆ دروستکردنی، بەڕووەکان دەخەینە ناو ئاو و دەیانکوڵێنین، پاشان ئاوەکە دەپاڵێوین و پاکی دەکەینەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک و نیو دەیکوڵێنینەوە تاوەکو تامەکەی خۆش دەبێت و خەست دەبێتەوە”.

وەک باسى دەکات، تامی دۆشاوەکە شیرینە و کیلۆی بە 40 هەزار دینارە.

بەوتەى خابور، بەهۆى کەمى بەرهەمى بەروون هەر چوار ساڵ جارێک دەتوانن دۆشاوى بەروو دروست بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دۆشاوە تەماتەكەی بەشەخۆراكی بەغدا وەک نارنجۆك دەتەقێت...

دۆشاوە تەماتەكەی بەشەخۆراكی بەغدا وەک نارنجۆك دەتەقێتەوە