پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و توزێکی کەمیش دەبینرێت
تەنیا جەوەکە فێنک دەبێت
ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێى باران مەبەن
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ و سبەینێش نابارێت، بەڵام پلەکانى گەرما دادەبەزن و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى دورست بوونى تۆزێکى سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا.
باسلەوەش دەکات کە پلەکانى گەرما 2 تا 3 پلەى سیلیزى نزم دەبنەوە.
سبەینێ دووشەممەش هەروەک ئەوڕۆیە و ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و باران بارین نابێت، پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی