"وەزیر قسەی بۆ هیچ كەناڵ و پەیجێك نەكردووە"

وەزیری دارايی لە میدیاكان تووڕەیە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردوەتەوە و تێیدا هاتووە، هەموو ئەو لێدوانانە رەتدەكەینەوە بەناوی وەزیری دارایی لە پەیج و سایت و تیڤییەكان بڵاودەبنەوە.

روونكردنەوەكە كەمێك پێش ئێستا، لە فەیسبووكی وەزارەتی دارایی دانراوە و نووسراوە: لە چەند
پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن لێدوانێک بە ناوی وەزیری دارایی و ئابوورییەوە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

هەروەها دەڵێت: “بۆ هەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجە و هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوە و هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک هەبێت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، لە پەیجی فەرمیی وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیارییەکیش لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاو نەکرێتەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و بە هەند وەرناگیرێت.