لە چەمچەماڵە

ئەم زستانە بەنداوەکەی گوندی چاڵاو ئاو کۆگا دەکات


ئەحمەد مستەفا

بەنداوی چاڵاو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، %85ی کارەکانی تەواوە بووە، بە قسەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بێت، زستانی ئەمساڵ ئاو کۆگا دەکات.

بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای سلێمانی و قایمقامیی چەمچەماڵ سەردانی بەنداوەکەیان کرد، کە بە گوژمەی 560 ملیۆن دینار دروستدەکرێت، و لەتوانایدایە 300 هەزار مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە بڵاو کراوەیەکدا لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، بەتەواوبوونی بەنداوەکە دەتوانرێت بۆ بواری ئاودێری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و سامانی ماسی و گەشتوگوزار سودی لێ وەربگیرێ، هەروەک سودێکی گەورە بە سروشتی ناوچەکە و ئاژەڵەکێوییەکان دەگەیەنێت.

ئەوەشی وتووە، بڕیارە لەماوەیەکی کەمدا کارەکانی بەنداوەکە تەواو بکرێت و تیمەکان ئەوپەڕی توانای خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی لە وەرزی زستانی داهاتوودا ئاو لە بەداوەکەدا کۆبکرێتەوە.