دایک و کچێکیش بریندارن
لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە کەمێک لەمەوبەر لە رێگاى کفرى بۆ دوزخورماتوو روویداوە، باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست داوە و دایک و کچێکیش بریندارن.
تەنیا ئەمڕۆ پێنج کەس بە رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا
حسێن شاکر، بەڕێوەبەری کارگێڕی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید خالد گەرمیانی لە کفری بە 964ـى وت،”بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە جۆرى وەرگەڕان لە رێگاى کفرى بۆ دوزخورماتوو لە نزیک گوندى کنگربان، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسى دیکەش بریندارن”.
“ئەوەى گیانیان لەدەست داوە باوک و کوڕێکن، ئەوەشى بریندارن دایک و کچێکن و سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن و کوردى دانیشتووى کەرکوکن”، حسێن شاکر واى وت.
باسى لەوەشکرد، بریندارەکان لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید خالد چارەسەریان بۆ دەکرێت و دایکەکە قاچى شکاوە و تەرمەکەنیش بۆ پزیشکى دادى رەوانەکراون.
بە وتەى حسێن شاکر، رووداوەکە لە جۆرى وەرگەڕان بووە.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە سێ رووداوى هاتوچۆدا 5 کەس گیانیان لەدەست داوە کە سیانیان منداڵن.
موئەیەد ئاغا، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى جەبارە بە 964ـى وت، رووداوەکە بەهۆى تیژڕۆییەوە روویداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح