سنووری هەولێر

19 قوتابخانەی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەكرێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 19 قوتابخانەی دیكەش بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە دەبن.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ یەكشەممە بە 964ی راگەیاند بۆ ئەمساڵى خوێندن 19  قوتابخانەى نوێ بە رووى قوتابیاندا دەکرێنەوە.

پارێزگاری هەولێر، كە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردە پڕۆژەی دروستكردنی قوتابخانەیەكیان لە ناحیەی بەحركە بەسەركردەوە، ئاماژەی بەوە دا، 19 قوتابخانەی نوێ لە سنووری پارێزگای هەولێر بونیاد نراوە و هەموویان بۆ ئەمساڵى خوێندنی 2024 – 2025  دەكرێنەوە.

سەبارەت بەو قوتابخانەیەی لە بەحركە دروست دەكرێت، پەیجی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، قوتابخانەكە لە جۆری A یە و لەسەر رووبەرى (7500 مەتر2) لەسەر ئەركی خێرخواز ئەحمەد رێكانی دروست دەکرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، قوتابخانەكە ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە و بڕیارە بۆ ئەمساڵى خوێندن بە رووى زیاتر لە (600) قوتابى دانیشتوانى ناحیەی بەحركە بكرێتەوە.

چەند قوتابخانەیەکی کۆیە نۆژەن دەكرێنەوە

چەند قوتابخانەیەکی کۆیە نۆژەن دەكرێنەوە