بیرکاری و زانستی ژیان

کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو دوو بەشی نوێی کردەوە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە کردنەوەی دوو بەشی نوێ لە کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو، کە پێکدێن لە بەشەکانی بیرکاری و زانستی ژیان، بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024 – 2025  هەردوو بەشەکە خوێندکار وەردەگرێت و ئیتر پێویست ناکا خوێندکارانی خورماتوو روو لە شارەکانی دیکە بکەن بۆ خوێندن لەم دوو بەشە.

سیروان جەبار، یاریدەری راگری کۆلێژی خورماتوو بە964ـی وت، بە کردنەوەی ئەم دوو بەشە تازەیە، ئێستا چوار بەش لە کۆلێژەکەماندا هەیە، پێشتر تەنیا بەشی عەرەبی و فیزیامان هەبوو.

وتیشی، لە پلانماندایە لەئایندەیەکی نزیکدا بەشی کوردیش بۆ کۆلێژەکە زیاد بکەین و چیتر خوێندکارانی قەزاکە پێویست ناکات سەردانی شارەکانی دیکە بکەن بۆ خوێندن لەو بەشانە.

کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو لە چوار بەش پێکهاتووە، تاکە کۆلێژە لەسنوورەکەدا کە خوێندکاران لە زۆربەی شارەکانی عێراق تا کەرکوک تێیدا دەخوێنن، ئێستاش خوێندکارانی کوردی ئەو کۆلێژە داوای کردنەوەی بەشی کوردی دەکەن، بەوتەی بەرپرسانی کۆلێژەکە، بەمزووانە بەشی کوردیش بۆ کۆلێژی پەروەردەی قەزاکە زیاد دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هەوڵی دابینکردنی پارە بۆ قوتابخانە تەواونەکراوەکانی د...

هەوڵی دابینکردنی پارە بۆ قوتابخانە تەواونەکراوەکانی دوزخورماتوو دەدرێ