بۆ رۆژانی فێستیڤاڵ

هەناری هەڵەبجە ئامادەیە و ئاستەنگی هاتوچۆش چارەکراوە

964+

دەشتی عارف

رۆژی پێنجشەممە 30.10.2025، یەکەم رۆژی یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەرێوەدەچێ، بۆ ئەوەش هەموو ئامادەکارییەکان تەواوکراون و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی گەشتیاران زیاتر بن لە ساڵانی رابردوو.

ئامادەکاری بۆ دروست نەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆش کراوە.

ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ 964 دوا و وتی، بۆ ئەمساڵ 130 جوتیار بەشداری یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەکەن و لە باشترین جۆرەکانی هەنار ئامادەکراون بۆ فێستیڤاڵەکە، ئەمە جیا لەو کاسبکارانەی کە لەسەر رێگاکە هەنار و شمەکەکانیان دەفرۆشن.

بەقسەی ئەوان، هەموو ئامادەکارییەک بۆ فێستیڤاڵەکە کراوە، بەتایبەت ئامادەکاری کراوە بۆ رێگاکە، چونکە ساڵانی رابردوو کێشەی هاتوچۆ زۆر دروست دەبوو، وە چەند چاڵاکییەکی نوێ و هونەری بۆ ئەمساڵ زیاد کراوە.

ستار مەحمود، ئومێدەوار بوو ژمارەی گەشتیاران بۆ ئەمساڵ زیاتر بێت لە ساڵانی رابردوو، چونکە ساڵ لەدوایی ساڵ فێستیڤاڵەکە گەورەتر دەبێت و ژمارەی گەشتیاران زیاتر دەبێت، ک وا بڕیارە رۆژی 30ـی ئەم مانگە یازدەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام بێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشتنی دوکانەکان لە فێستیڤاڵی هەناری...

ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشتنی دوکانەکان لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە قەدەغە کرا