کەشەکە تا رادەیەک جێگیرە؛ سبەی تۆزێکی سوک دەبینرێت
کەشوهەوا
ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەور و لە ناوچە شاخاوەیەکان باران دەبارێت
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ هەواڵی خۆشی کەشناسی ئەوەی پیشبینی دەکات ئاسمان بگۆرێت بۆ هەوری تەواو و نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئاسامن دەبێتە هەوروهەڵا و ئەگەری باران هەیە بەڵام پلەکانی گەرما وەک خۆیان و هەر وەک دوێنێ دەمێننەوە.
هەرچی سەبارەت بەکەشی سبەینێیە نەگۆڕ دەبێت لەگەڵ ئەمڕۆدا و تا رادەیەک جێگیر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی24.10.2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دهبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی