هەواڵەکان

ببارێ ریسەکەیان دەبێتەوە بەخوری

ژووری هەواڵ

بارانبارین هەموو کات خێر و بەرەکەت و رەحمەتە، بەڵام کاربەدەستانی خەلەکان زەندەقیان لەو هەورانە چووە لە جاروبار لە ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێن و دەڵێن، ببارێ ریسەکەمان دەبێتەوە بەخوری.

هەڵمەتەکان بۆ دەستگرتن و هەستانەوەی یانەی نەورۆز بەردەوامە و هونەرمەندێکیش دەڵێ، تاکە ماڵێکم هەیە ئامادەم بۆی بفرۆشم.

مانگى رابردوو، دوو شادز کێبڵى سەرەکى وێستگەى کارەباى دەروازەیان لە کەرکوک دزى و بەهۆیەوە دوو هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون، دەمیان شیرین ببوو و خێری باشیان کردبوو، چونکە شەوى رابردوو جارێکى تر چوونەوە سەر کێبڵەکان، بەڵام ئەمجارە یەکێکیان پێوەبوو و قۆڵبەست کرا.

خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم، بینایی دیدەم هیوای ژیانم، چیتە لەسەر چی کەوتووی بەقینا، تەنیا جێتهێشتووم لە چۆڵی ژینا، له‌ هه‌شتاكان، گه‌نجان كه‌ گوێیان له‌م گۆرانییە ده‌بوو، دڵیان راده‌چڵه‌كیی و حه‌زیان نەدە‌كرد گۆرانییه‌كه‌ كۆتایی بێت، چونكه‌ قسه‌ى ناو دڵى ئه‌وانى ده‌كرد، ئه‌مه‌ سیحرى ئه‌و ده‌نگه‌ پڕ سۆزه‌ بوو كه‌ هونه‌رمه‌ند خه‌لیل وه‌ندى زیاتر له‌ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تى و ئێستاش گۆرانییه‌كه‌ به‌ نه‌مرى ماوه‌ته‌وه‌.