تا کۆتایى تەمەنى دارستانێک دەڕوێنێت

لەیادى 25 ساڵەى لەدایکبوونى 25 نەمامى ناشت

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ژنێکى شارى هەولێر بەبۆنەى یادى 25 ساڵەى لەدایکبوونى، 25 نەمامى ناشت و بەتەمایە تا کۆتایى تەمەنى دارستانێک بنێژێت.

مەستان سۆران ئەو خانمەى شارى هەولێرە کە ئەمڕۆ یادى 25 ساڵەى لەدایکبوونى بوو و لە پارکى منارەى شارى هەولێر، سەرقاڵى ناشتنى 25 نەمام بوو کە بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى، نەمامێک دەنێژێت.

وەک ئەوەى مەستان بۆ 964 قسەى کردووە،”لەمساڵەوە هەموو ساڵێک لەبرى مۆم و ئاهەنگى لەدایکبوون، بەپێى ساڵەکانى تەمەنى نەمام دەنێژێت”.

بە پێکەنینیشەوە دەڵێت،”تا کۆتایى تەمەنم دارستانێک دەڕوێنم”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"لە کاتى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى نەمامێک بنێژە"