رۆژانە نزیکەى چوار کەس تووش دەبن

زیاتر لە 1000 توشبووى شێرپەنجە لە دهۆک تۆمار کراون

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک تۆمارکردنى حاڵەتەکانى توشبوون بە شێرپەنجە هەر بەرەو بەرزى هەنگاو دەنێت، بەشێوەیەک رۆژانە نزیکەى چوار تووشبووى نوێ تۆمار دەکرێن و لە نۆ مانگى یەکەمى ئەمساڵیش، زیاتر لە 1000 توشوو، تۆمارکراوە.

ساڵى پار لە 12 مانگدا، لە نەخۆشخانەى ئومێدى شێرپەنجەى پارێزگاى دهۆک، 1300 حاڵەتى شێرپەنجە تۆمارکرا، ئەمساڵ لە 1.1.2025 تا 30.9.2025، زیاتر لە 100 حاڵەت تۆمارکراوە کە دەکاتە نزیکەى چوار تووشبوو بۆ هەر رۆژێک.

دکتۆر چەکدار ئەحمەد، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئومێدى شێرپەنجە لە پارێزگاى دهۆک، بە 964ـى وت،”25%ـى توشبووان خەڵکى پارێزگاى نەینەوان و لەلاى ئێمە تۆمارکراون، بەڵام ئەوانى تر دانیشتووى پارێزگاى دهۆکن و کە دەکاتە 75%، لەو ژمارەیەش 10%یان ئاوارەى سوریان”.

ئاشکراشى کرد، شێرپەنجەى مەمک پلەى یەکەمى گرتووە لە زۆرترین رۆژێژەى توشبوان و 20%ـى حاڵەتەکانى تۆمارکردنى شێرپەنجە، ئەو کەسانەن کە شتووشى شێرپەنجەى مەمک بوون، لە دواى ئەویش شێرپەنجەى سییەکان و خوێن و ریخۆڵە.

بەگشتى لە پارێزگاى دهۆک زیاتر لە 15 هەزار تووشبووى شێرپەنجە هەیە و رۆژانە لە نەخۆشخانەى ئومێد، 100 تا 150 توشبوو، چارەسەر وەردەگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژیری دەستکرد خۆی خزاندووەتە ناو بواری پزیشکییەوە و شێر...

ژیری دەستکرد خۆی خزاندووەتە ناو بواری پزیشکییەوە و شێرپەنجە دیاری دەکات