له‌م مانگه‌دا دوو جۆر پشووى فه‌رمی هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مانگی ئاداری ئەمساڵدا، دوو جۆر پشوو هه‌یه، یه‌كه‌میان بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن كه 14 رۆژه ، دووه‌میشیان بۆ ته‌واوى دامودهزگەكانى حكومه‌ته، كه شه‌ش رۆژه و ده‌بێته پشووی فەرمی.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964 ، ساڵانه وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان لە رێكه‌وتى 11ـى ئاداره‌وه تا 24ـى ئادار، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ده‌كاته پشووى به‌هاره، تا ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردووەته‌وه كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ئه‌و پشووانه‌دا هاتبێت كه ده‌كاته 14 رۆژ پشوو له ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
هاوکات بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئاداردا رۆژانی 5، 11، 14، 21، 22 و 23ی مانگی ئادار پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگەکانی هەرێم.