بازاڕى زێڕ
مسقاڵی 847 هەزار دینارە
لە دوێنێوە نرخی زێڕ سەربەرەوخوار بووەتەوە
964+
توانا نەقی
لە دوێنێ ئێوارەوە نرخی زێڕ دەستی کردووە بە دابەزین و لە چاو دوێنێدا بۆ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێبووەتەوە.
نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە هاتووەتە 4139 دۆلار و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 150 دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 887 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 847 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 726 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.