باڵانسەکە لەقازانجی کچانە

میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر

لە٪٥٧ی خوێندکارانی زانكۆكانی كوردستان لەکچانن

وەزیری خوێندنی باڵا ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەتێکڕای زانکۆکانی کوردستان کچان زۆرینە پێکدەهێنن بە رێژەی ٥٧%.

ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ کاتێک لەزانکۆی کۆیە بوو ئەو زانیارییەی درکاند، وتیشی ‘ زانكۆی كۆیە ئاستێکی بەرزی هەیە، لێرە لە٪٤٥ی خوێندکاران کچن، بەڵام بەتێکڕا لەکۆی زانکۆکان رێژەی کچان ٥٧%ن’.

 عەباس ئەكرم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ میدیازان قسەیكرد، ئەو زانیارییەی پشتڕاست کردەوەو وتی ‘ئەو رێژەیەش تادێت روو لە زیاد بوون دەكات’.