62 دۆلارە

نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەزبووەوە

964+

توانا نەقی

لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردوو و دوو رۆژیشە لە 60 دۆلار دایە بەڵام ئەمڕۆ بەرزبوونەوەیەکی تۆمارکردووە و چاو دوێنێ بەیانیدا دوو دۆلار چووتە سەر نرخەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 31 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بە رێژەی 0.99٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 58 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.99٪ بەرزبووەتەوە.

لە دوو هەفتەی رابردوو و دوای راگرتنی شەڕی غەزە بە نێوەندگیری ئەمریکا، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد و پێشبینێش دەکرێت بە گفتوگۆکانی ئەمریکا و مۆسکۆ و ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لەو وڵاتە زیاتریش دابەزێت.