هەواڵەکان
ئاگاتان لە مریشکی موسڵ بێ مەترسیدارە و هەڵەبجەش تادێ گەشە دەکات
+964
ژووری هەواڵ
کەلار یەکێکە لە شارە سەوزەکانى کوردستان، لەمەودواش سەوزکردنی زیاتری دەوێت بە ئیجباری و ماڵ و دوکان و شوێن نامێنێت دارنەچێنن و خزمەتی نەکەن.
کەلار سەوزە؛ سەوزتریش دەبێت
لە گەڵ بوون بە پارێزگای هەڵەبجە شارەکە تا دێت گەشەی باش دەکات و ئیتر زانکۆکەشی پزیشک بەرهەم دەهێنێت، ئێستا زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بوو به خاوه‌ن كۆلیژى پزیشكى و لەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ فۆرمی کۆلیژه‌كه دابەشدەکرێت،
زانکۆی هەڵەبجە بوو به خاوه‌ن کۆليژی پزیشکی و چاوه‌ڕێى خوێندكار ده‌كات
قوتابی وا هەیە تازە چووەتە ناو پڕۆسەی خوێندن، خۆی کێشی 17 کیلۆیە، بەڵام پێنج کیلۆ کتێب و دەفتەر بە شانیوەیەتی و رۆژانە رێگە دەبڕێ بۆ ئەوەی بگاتە قوتابخانەکەی، زۆرجاریش دایک و باوکیان جانتەکەیان بۆ هەڵدەگرن
پەروەردە بۆ دایک و باوکان: کێشى جانتاى رۆڵەکانتان قورس مەکەن
ئامان ئەم ماوەیە نەچن بە دەوری مریشکی زیندووی موسڵ و نەیخۆن پەتا نەگریسەکەی ئەفلۆنزای باڵندە دیسان لەویوە سەری هەڵداوەتەوە و وا مریشک و پەلەوەرکان قڕدەکات، پارێزگای موسڵ بە فەرمی تۆماركردنى ئەنفلۆنزای باڵندەى راگەیاند، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشییه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك كه‌وتنه خۆیان و ده‌ستیان به رێكاره پێویسته‌كان كرد.