هەولێر
کرێکارێک لە باڵەخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا
964+
رێباز خدر- هەولێر
لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانى شارى هەولێر، کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.
کرێکارەکە خەڵکى سوریایە و تەمەنى نزیکەى 50 ساڵە، کاتژمێرى 10ـى بەیانى ئەمڕۆ لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى گەڕەکى وەزیرانى شارى هەولێر، کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.
ئارام نەجات، لە پزیشکى دادى هەولێر بە 964ـى وت،”دواى ئەوەى تەرمى کرێکارەکە گەیەندراوەتە پزیشکى دادى، توێکارى بۆکراوە و رادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە”.
حەسەن رەمەزان، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى کرێکارانى کوردستان بە 964ـى وت،”لەسەرەتاى ئەمساڵەوە 11 کرێکار لە هەولێر لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح