هەولێر

لە کاتی پەڕینەوە ئۆتۆمبێل لە پیاوێکیدا و گیانی لەدەستدا 

964+

دەشتی عارف

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی کەسنەزانی هەولێر لە کاتی پەڕینەوە ئۆتۆمبێڵ لە هاوڵاتیەکی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دکتۆر ئارام نەجات لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێل لەو کەسەی داوە دەمودەست گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

دەشڵێت، پیاوەکە کوردە و دانیشتووی هەولێرە و تەمانی لە شەستەکانی تەمانیدا بووە، پاش توێکاری بۆ تەرمکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا 

بە رووداوی هاتوچۆ ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا