ناوچه‌كان گه‌ڕاون و له‌نزیكه‌وه بارودۆخه‌كانیان بینیوه
11 رۆژه تیمێكی نێوده‌وڵه‌تى رێکخراوی CPT ئەمریکی له هه‌رێمی كوردستانن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی نێوده‌وڵه‌تى رێکخراوی CPT ئەمریکی له هه‌رێمی كوردستانن له‌رێگه‌ى سه‌ردانى مه‌یدانییه‌وه بۆ ناوچه جیاوازه‌كان خوێندنه‌وه بۆ بارودۆخه‌كان ده‌كه‌ن و دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان بۆ تیمه‌كانیان باس ده‌كه‌ن.
تیمه‌كه له 12 كه‌س پێكهاتووه و ماوه‌ى 11 رۆژه له هه‌رێمی كوردستان و دوایین سه‌ردانیشیان بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بوو و مۆنۆمێنتى ئه‌و شاره‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
كامه‌ران عوسمان، رێكخه‌رى CPT له‌هه‌رێمی كوردستان كه هاوڕێی تیمه‌كه بوو، به 964ـى وت تیمه‌كه‌ى CPT له وڵاتانى وه‌كو ئه‌مریكا، ئیسپانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه هاتوون و مه‌به‌ستیان زانینى بارودۆخى ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕاون له‌وانه‌ش سنوره‌كانى ئامێدی، شیلادزێ، قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، تیمه‌كه به‌پێویستیان زانی له‌نزیكه‌وه بارودخۆكه ببینن و ده‌یانه‌وێت له گه‌ڕاوه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان بۆ بارودۆخه‌كه بۆ تیمه‌كانیان له CPT باسبكه‌ن.