سیڤییەکانتان بنێرن

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى رایدەگەیەنێت؛ هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانییەکان دەیەوێت راژەکەى بگوازێتەوە بۆسەر بانکى نیشتمان، دەتوانێت سیڤییەکەى بنێرێت.

بەپێى راگەیەندراوەکە، بانکی نیشتیمان، بانکێکی حکومی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە، بۆیە هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئارەزوو دەکات راژەکەی بگوازێتەوە سەر بانکی نیشتیمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان لە بانکی نیشتیمان، لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی دیاریکراو پڕبکاتەوە، دواتر چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.

لە رێکەى ئەم لینکەوە فۆڕم پڕبکەنەوە