ئەپڵیکەیشنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک
"نامەیەکتان بۆ دێ و ئەپلیکەیشنەکە ئەپدەیت بکەنەوە"
ئەو هاوڵاتیانەی پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە؛ نیگەران مەبەن و کێشەکەتان چارەسەر دەبێ
شۆڕش قادری
ئەو هاوڵاتیانەی هەولێر کە پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە، نیگەران مەبەن، نامەیەکتان لە واتسئەپەوە بۆ دێت و دواتر خۆتان دەتوانن، ئەپلیکەیشنەکە ئەپدەیت بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئەوانەی پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کرابوو و مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کردبوو، پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتیانە، راستەوخۆ لەڕێی واتسئەپەوە نامەیەکیان بۆ دەچێت، ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە خۆیان ئەپدەیت بکەن، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر.