چالاكوانێك ئەمەی کردووە
ئاڵا کۆن و دڕاوەکەى كوردستان له‌سه‌ر چیاى به‌نى هه‌ریر نوێكرايه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر چالاكوانێك كه ده‌بینێت ئه‌و ئاڵایه‌ى كوردستان كه چه‌ند ساڵێكه له به‌رزاییه‌كانى چیاى به‌نى هه‌ریر به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا كۆن و دڕا‌و بووه، ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته لاى قوماشفرۆشه‌كانى ناو بازاڕ و له هه‌مان ره‌نگه‌كانى ئه‌و ئاڵایه ده‌كڕێت و لاى به‌رگدرووێكیش ئاڵاكه دروست ده‌كاته‌وه.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، چالاكوانێكى ناوداره و له هه‌ریره داده‌نیشێت، به 964ـى وت، وه‌كو به‌رپرسیارێتى كه ئاڵاكه‌ى بینیوه به‌وشێوه‌یه بووه، ئاڵاكه‌ى نوێ كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “ئاڵا کۆنەکە شیاوى بینین نه‌بوو بۆیە ئه‌و ئاڵایه‌م له‌نوێوه دروست كرده‌وه، درێژییه‌كه‌ى هه‌شت مه‌تر و پانییه‌كه‌شی سێ مه‌تر بوو”.
سۆزدار، له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك ئاڵا دڕاوه‌كه له‌و شوێنه ده‌هێنێته خواره‌وه و له شوێنی‌دا ئاڵا نوێیه‌كه به‌رزده‌كاته‌وه.