نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
سەروو 61 دۆلار
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە بەرزبووەنەوە کرد و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 61 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 29 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.38٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 57 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.14٪ سەنت دابەزیوە.
هەفتەی رابردوو و دوای راگرتنی شەڕی غەزە بە نێوەندگیری ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزی و لە 60 دۆلار نزیک بووەوە، هەرچەندە بە گفتوگۆکانی ئەمریکا و مۆسکۆ و ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لەو وڵاتە، پێشبینی دەکرا، زیاتریش دابەزێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر روو لە بەرزبوونەوەیە.