"لە جیاتی سەر شەقام بە پێشبڕکێ حەزی خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە"
دووەمین پێشبڕکێی ماتۆرسواری لە سۆران بەڕێوەدەچێت
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بۆ دووەم ساڵ لە چیای کۆڕەک پێشبڕکێکی ماتۆڕسواری بەڕێوەدەچێت و 24 یاریزان لە کوردستان و ئێران و شارەکانی عێراقەوە بەشدارن.
خالید عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکەیە بۆ 964 وتی، ”ماتۆڕسواران لە بری ئەوەی لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان سەرکێشی بکەن، دەتوانن بەشداری ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە بکەن و حەزی خۆیان بەتاڵ بکەنەوە”.
وەک باسی دەکات، یاریەکە دوو بەشە، بەشێکیان بۆ بەشدارانی ناوخۆ و ئەوەی دیکەشیان بۆ بەشدارانی پرۆفیشناڵە، شوێنی یاریەکە زۆر سەختە و پێویستی بە ماتۆڕسواری شارەزا و لێ هاتووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر