پێنجەمین زانکۆی حکومی و شەشەمین زانکۆیە لە هەرێمی کوردستان

زانکۆی کۆیە بۆ یەکەمین جار لە ریزبەندی QS 2026 تۆمارکرا

ژێوار خدر

زانکۆی کۆیە بۆ یەکەمین جار توانی ناوی خۆی لە ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی عەرەبی QS بۆ ساڵی 2026 دا تۆمار بکات، کە یەکێکە لە گرنگترین و ناسراوترین ریزبەندییەکانی خوێندنی باڵا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

زانکۆی کۆیە رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە فەرمییەکانی ریزبەندیی QS، زانکۆی کۆیە پلەی شەشەمی لە نێوان سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

دەشڵێت، لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکاندا پلەی پێنجەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی 16ـی گرتووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیشدا، زانکۆی کۆیە لە ریزبەندی 151 -160 دێت.