نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە - وێنە؛ گرافیکی 964
61 دۆلارە
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت زیاتر دابەزی و هاتە 61 دۆلار ئەم دابزینانە نزیکەی هەفتەیەکە بەردەوامە و وا بڕوات رەنگە بێتە خوار 60 دۆلار و لەدوای ئاگربەستی غەزەوە بەرزنەبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 17.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 05 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.01٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 57 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.04٪ سەنت دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت داوای ئەو دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت”.
لەلایەکی دیکشەوە دوێنێ ترەمپ و پوتینی سەرۆکی روسیا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و راگرتنی شەڕیش لە ئۆکرانیا نزیکە.