فەرمان بۆ موەلیدە ئەهلییەکان چوو

150 مێگاوات پشکی کارەبای کەرکوک زیاد دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، فەرمانی بە رابیتەی موەلیدە ئەهلییەکانی شارەکە کردووە دەست بە کارکردنەوەی موەلیدەکانیان بکەن.

بڕیاریش وایە 150 مێگاوات کارەبا کەرکوک زیاد بکرێ.

لە هەمان کاتدا، رەزامەندی وەزارەتی کارەبای وەرگرتووە بۆ زیادکردنی پشکی پارێزگای کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی، لە 650 مێگاواتەوە بۆ 800 مێگاوات.

ئەم هەنگاوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و کەمکردنەوەی پەنا بردن بۆ موەلیدە ئەهلییەکان هەڵگیراوە، کە دوو رۆژە لە ژمارەیەک گەڕەکی کەرکوک نارەزایەتی بەردەوامە و خەڵک لە بەرزی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان نیگەرانن.