قوتابخانەى خەلیفاوە
دایک و باوکى قوتابیان گردبوونەوە و 964 وەڵامى بۆ وەرگرتنەوە
964+
وریا فەتاح
بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەک لە دایکان و باوکانى قوتابیان لە گەڕەکى خەلیفاوا گردبوونەوە و داوایانکرد، قوتابییەکانیان بگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانە نوێیەى خۆبەخشێک دروستى کردووە.
کێشەى ئەوان ئەوەبوو، قوتابخانەى ئێستایان خانوویەکە و کراوە بە قوتابخانە، بەڵام خێرخوازێک لەگەڕەکەکەیان قوتابخانەیەکى دروستکردووە و تەواو بووە، کەچى هێشتا قوتابییەکانیان نەگوازراونەتەوە.
دیلان محەمەد، پەیامنێرى 964 چووە نەخۆشخانەى ئەنوەرشێخە و پرسیار و داواکارى دایک و باوکى قوتابیانى خەلیفاواى گەیاندە بەردەم، نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى کە ئێستا لەوێ نەشتەرگەرى بۆکراوە.
نەژاد عەبدوڵا بەدەم واژۆکردنى ژمارەیەک نوسراوى بەڕێوەبەرایەتییەکەى بە 964ـى وت،”ئاگادارى کێشە و داواکارییەکانم، قوتابخانە نوێیەکە تەواو بووە و هەندێ وردە گرفتى مابوو، لەم دووسێ رۆژە تەواو دەکرێن و قوتابیانى خەلیفاوا دەگوازرێنەوە بۆ ئەوێ”.