خەریکە كه‌ڵكى مه‌رحه‌باكردنى نا‌مێنێت
زێڕى عه‌یار 21 لە هەرێمی کوردستان گه‌یشته 865 هه‌زار دینار
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژ له‌دواى رۆژ نرخى زێڕ له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به جۆرێك ئه‌وانه‌ى به‌نیازى هاوسه‌رگیرین ناتوانن به ئاسانى خۆى لێبده‌ن و بیكڕن، دوایین نرخیش كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه نرخى مسقالێك زێڕی عه‌یار 21 گه‌یشتووه‌ته 865 هه‌زار دینار.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى نرخى ئه‌مڕۆى زێڕ له‌گه‌ڵ دوێنێ بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه پێنج هه‌زار دینار چووه‌ته سه‌ر هه‌ر مسقالێكی، به‌راورد به هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش 25 هه‌زار دینارى له‌سه‌ر زیاد بووه.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى كه‌مێك دووریش بۆ نرخه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی زێڕ بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت مانگ له‌دواى مانگ له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه، به‌جۆرێك له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئابی ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا بڕى 215 هه‌زار دینار چووه‌ته سه‌ر هه‌ر مسقالێك.
له‌مانگى ئابی ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌ى 650 هه‌زار، مانگى ئه‌یلوول 695 هه‌زار و سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ش نرخه‌كه‌ى بووه به 788 هه‌زار دینار.
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ى كه سەندیکای زێڕنگران له هه‌ولێر بۆ نرخه‌كانى ئه‌مڕۆى زێڕیان داناوه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
نرخی فرۆشتنى مسقاڵێک زێڕى عەیار 22، 906 هه‌زار دینار، مسقاڵێک زێڕى عەیار 21، 865 هه‌ازر دینار، مسقاڵێک زێڕى عەیار 18، 742 هه‌ازر دیناره.