هەرچەندە کەمێک بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت لەخوار 63 دۆلارەوەیە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە نرخى نەوت کەمێک بەرز بووەتەوە، بەڵام هەر لە خوار 63 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 47 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.56٪ بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 58 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.58٪ دسەنت، بەرز بووەتەوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت داوای ئەو دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت”