وەزیر داوای چی دەکات؟

هەشت هەزار و 721 سەرباز و ئەفسەر پلەیان بەرزکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پێشمەرگە ئەم ئێوارەیە ژمارەی ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی راگەیاند، کە بۆ مانگی ئەیلوولی ساڵی 2025 پلەیان بەرزکراوەتەوە و وەزیر خۆی پیرۆزبیان لێ دەکات.

ژمارەی ئەو سەرباز و ئەفسەرانە،  هەشت هەزار و 721 کەسن.

وەزارەتەکە ئەم ئێوارەیە 15.10.2025 لە کاتی راگەیاندنی ناوەکان و پیرۆزبایی وەزیری پێشمەرگە لێیان، ئاماژەی بەوەکردووە و وەزیری پێشمەرگە پێیان دەڵێ، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردوستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە.

وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەکردووە، هەموو هەوڵەکانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.

وەزیری پێشمەرگە داوای کردووە، لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بەبۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (٨٧٢١) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، کە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ پلەکانیان
بەرزکرایەوە.
بەم بۆنەیەوە، وەزیری پێشمەرگە رایدەگەینێت: دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردوستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە،
هەموو هەوڵەکانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە، داواش دەکات لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.