بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ته‌قییه‌وه
سودانى لیژنەیه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كوشتنى كاندیده‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق پێكهێنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
محه‌مه‌د شیاع سودانى، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنى كاندیده‌كه‌ى په‌رله‌مان كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانى عێراق محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری پێكهێنانی تیمێكی كاری تاوانكاری و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی كرد سەبارەت بە كوشتنى كاندید سەفا مەشهەدانی.
لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای نیوەشەوی 15.10.2025، لە ناوچەی (حەی زوبات) لە قەزای تارمیە لە باكوری پایتەخت بۆمبێكی لكێنراو كە لە ژێر ئۆتۆمبێلێكی جۆی (تاهۆ)ی سەر بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد سەفا حسێن یاسین مەشهەدانی، كاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دانرابوو، تەقییەوە.
ئاماژە بەوەشكراوه، بە سەرپەرشتی و رێنمایی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، تیمێكی هاوبەشی پزیشكی دادوەری تەكنیكی و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی باڵا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەریق درع روكن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد پێكهێنران، بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەكە.