بەغدا

كاندیدێكی پەرلەمانی عێراق كوژرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، سەفا حیجازی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و كاندید لە هاوپەیمانی خەمیس خەنجەر بۆ خولی ئەمجارەی پەرلەمان، كوژرا.

سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە، كوشتنی كاندیدەكە بەهۆی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە بووە لە ناوچەی تارمییە لە باكووری بەغدا.

ئەمە یەكەم كاندیدە لە هەڵمەتی ئەمجارەی هەڵبژاردن بكوژرێت، كە سەر بە لیستێكی سوننە مەزهەبەكانە.

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدە...

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكات