له مانگێكدا زیاتر له 36 ملیۆن لیتر غازی شلى به‌كارهێناوه
لە عێراق زیاتر له 83 هه‌زار ئۆتۆمبێلی سیستمى غاز و 159 به‌نزینخانه‌ى تایبه‌تیش هەیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكراى ده‌كات، زیاتر له 83 هه‌زار ئۆتۆمبێلی سیستمى غاز و 159 به‌نینخانه‌ى تایبه‌تیشیان بۆ دابینكردنى غاز بۆ ئۆتۆمبێله‌كان كردووه‌ته‌وه، زۆرترین ئه‌مانه‌ش له به‌غداى پایته‌ختن.
ئەنمار عەلی حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پڕکردنەوە و خزمەتگوزاریی غاز لە وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ژمارەی ئەو به‌نزینخانه‌ی کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە تەرخانکراون بۆ دابینکردنی گازی شل بۆ ئۆتۆمبێلەکان، گەیشتوەتە 159 بانزینخانه.
وتیشی “ئەو بەنزینخانانەی کە تەنیا لەلایەن کۆمپانیای پڕکردنەوە و خزمەتگوزاریی غازەوە تەرخانکراون گەیشتوەتە 58 به‌نزینخانه، لە کاتێکدا ژمارەی به‌نزینخانه‌كانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان گەیشتوەتە 101 دانه”.
باسی لەوەشكرد، تێکڕای بەکاربردنی مانگانەی غازی شل تەنیا لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە 36 ملیۆن و 540 هەزار و 245 لیتر و قەبارەی فرۆشەکانی کۆمپانیاكه‌شیان گەیشتوەتە 13 ملیۆن و 425 هەزار و 318 لیتر.
ئاشكراشی ده‌كات، كه کۆی گشتی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی کارپێکراو بە سیستمى غاز گەیشتوەتە 83 هەزار و 213 ئۆتۆمبێل و کۆی گشتیی ژمارەی ئەو شوێنانه‌ی كه بۆ گۆڕینی سیستەمی ئۆتۆمبێلەکان بۆ غازی شل دانراون، گەیشتوەتە 26 شوێن، کە هەشتیان لە بەغدان، 18 شوێنی دیکەش بەسەر پارێزگاکانی دیكەدا دابەشبوونه.