ماسی راوكراوه 26 كیلۆ بووه
چه‌مى ئاوه‌سپی ماسی گه‌وره‌ى لێ په‌یدا بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌مى ئاوه‌سپی، له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاوى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، ماسی گه‌وره په‌یدا بووه، خه‌ڵكی نزیكى ئه‌م چه‌مه ئه‌و ناسییانه‌ى ئه‌مساڵ و ساڵانى رابردوو راوكراون بینیویانه كه له قه‌باره‌دا گه‌وره‌ن، هاوڵاتییه‌كی گوندى فه‌قێ مسته‌فا ده‌ڵێت، ماسی له‌و چه‌مه راوكراوه 26 كلیۆگرام بووه.
زوو زوو له سۆشیاڵ میدیاكانى گونده‌كانى سنوورى ئه‌م چه‌مه هاوڵاتیان وێنه‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ ماسی راوكراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه به‌شێكی زۆرى ماسییه‌كان له قه‌باره‌دا گه‌وره دیارن.
سه‌عید ئیسماعیل، خه‌ڵكى گوندى فه‌قێ مسته‌فاى نزیك چه‌مى ئاوه‌سپی، به964ـى وت، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كه هاوڵاتیان راوى ماسی ده‌كه‌ن ماسی جۆراوجۆر ده‌گرن، به‌ڵام زۆربه‌یان له قه‌باره‌دا گه‌وره‌ن.
وتیشی “ساڵى پار ماسییه‌ك راوكرا كێشه‌كه‌ى 26 كیلۆگرام بوو”.
جگه له خه‌ڵكى گوندى ئاوه‌سپی، گونده‌كانى وه‌كو مەسۆیی، سەرچەم، کۆیک، خان ژورو و گوندی جامڕێز، بۆ راوه ماسی سوود له‌و چه‌مه وه‌رده‌گرن.
وه‌كو ئه‌وه‌ى سه‌عید تامى ماسییه‌كه‌ى ئه‌م چه‌مه‌ى كردووه، پێیوایه جیاوازە و تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، جۆری ماسی زۆرهەیە لە بازاڕدا، بەڵام هیچکات تامی ماسی ئەوەسپی ناده‌ن.
باس له‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر به‌ته‌نیا یه‌ك جۆر ماسی له‌و چه‌مه‌دا نییه به‌ڵكو چۆره‌كانى وه‌كو ماسی بز، سوورە ماسی، سەوزە ماسی، پانە ماسی، ماسی قوڕخۆر، جوڕە، مار ماسی و کۆسەج، له‌جۆره‌كانى ماسین چه‌مى ئاوه‌سپین.
بەڵام به‌قسه‌ى ئه‌و، باشترین جۆریان ماسی بز و سورەماسیە، چونکە ئەم دوو جۆرە زۆرگەورە دەبن و تامیان خۆشترە، بە تایبەت ماسی بز زۆر گەورە دەبێت، بەڵام سورەماسی لە ماسی بز بەتامترە.