دابەشکردنی نەوتی سپی _ وێنە: 964
بۆ وەرزى سەرما
عێراق سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ شارەکانی هەرێم دەنێرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار دراوە نەوت بۆ وەرزی دابارین هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ شارەکانی، هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە عێراقەوە بنێردرێ.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو، بڕیارەکە بەو جۆرە سێ ملیۆن لیتر نەوت بنێردرێ، لە کاتێکدا ئەگەر بێت و هەرماڵێک یەک بەرمیل نەوتی 200 لیتری بدرێتێ، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 253 ملیۆن لیتر نەوتە.
ئەوە لە کاتێکدا، 194 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ 971 هەزار خێزان لە زستانی 2024‐2025 دابەشکرا لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەرکی دابینکردنی لە ئەستۆ گرتبوو.
پێش بڕیاردان لە دابەشکردنی نەوت، نرخی بەرمیلێکی 220 لیتریی نەوتی بێجی بە 145 هەزار دینار و نەوتی خەراجیانیش بە 140 هەزار دینار بوو، ئەمساڵ بەهۆى کارەباى 24 کاتژمێرى، بۆ زستان وەک ساڵانى رابردوو ناتوانن گەرمکەرەوە بەکاربهێنرێ، بۆیە نەوت بە جێگرەوە دەزانرێ تا بۆ گەرمکردنەوە لەو وەرزەدا بەکارى بهێنن.