نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
کەمێک بەرز بووەتەوە
نرخی نەوت سەروو 63 دۆلارە
964+
توانا نەقی
هەرچەندە هەفتەى رابردوو نرخى نەوت چووە خوار 63 دۆلار و تووشى دابەزینێکى گەورە بوو بەڵام لەم هەفتەیەدا ئەو دوو رۆژە کەمێک بەبەرزی ماوەتەوە و جێگیرە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 36 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.04٪ بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 59 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.03٪ بەرز بووەتەوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت داوای ئەو دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت.